دیمه‌نی یه‌كێ له‌و ئوتومبێله ئهوڕوپیانهى له سه‌نته‌ره‌كه‌ى راپه‌ڕین چاكده‌كرێته‌وه... وێنه: 964+
به‌نیازى له ئه‌وروپاوه به ئوتومبێله‌كه‌ت بگه‌ڕێیته‌وه كوردستان؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زۆربه‌ى ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى له ئه‌وروپاوه ده‌هێندرێنه هه‌رێمی كوردستان، له‌كار ده‌كه‌ون، ئه‌ندازیارێكی میكانیكیش له‌رێگه‌ى 964ـه‌وه هۆكارى له‌كاركه‌وتنیان ئاشكرا ده‌كات.
مانگى ته‌ممووزى هه‌موو ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هاوڵاتی و خێزانه كورده‌كانى ئه‌وروپا به ئوتومبێله‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوو هۆكار بۆ ئه‌و جۆره هاتنه‌وه‌یان هه‌یه، یه‌كه‌میان خه‌رجی سه‌فه‌ره‌كه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه و دووه‌میشیان زۆرترین وڵات به‌رێگاوه ده‌بینن.
ئه‌ندازیار شێرزاد وسو، خاوه‌نى سه‌نته‌رێكی کۆمپیوتەر و میكانیك له سنوورى راپه‌ڕین، به 964ـى وت، ته‌نیا له مانگى رابردوودا زیاتر له 50 ئوتومبێلى له‌كاركه‌وتوو هێنراوه‌ته سه‌نته‌ره‌كه‌یان، كه له ئه‌وروپا گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ده‌ڵێت “دوو هۆكار بوونه‌ته هۆى له‌كاركه‌وتنى ئه‌و ئوتومبێلانه، یه‌كه‌میان ئاوی ژینگە و دووه‌میشیان ئۆکتانی گازه، كه له هه‌رێمی كوردستان كوالێتیان خراپه و ئه‌و ئوتومبێلانه‌ش به‌ناچارى به‌كاری ده‌هێنن”.
روونیكرده‌وه، بەشێوەیەکی گشتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه به گاز كارده‌كه‌ن، گازی کوردستانیش كوالێتى خراپه، كه له‌و ئوتومبێلانه‌ش بكرێت، سستەمی ئەدبلو و سستەمی ساڵۆنسایان تێكده‌دات.
ئاشكراشی كرد “ته‌واوى ئه‌و ئۆتۆمبیله ئەوروپیانه‌ى هاتووه‌ته لامان، کێشەی DPF یان adblue یان بۆ دروستبووه”.
ئه‌و ئه‌ندازیاره رێنمایی ده‌داته ئه‌و هاوڵاتیانه كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان به ئوتومبێلی خۆیان، ئاوی ژینگە و ئۆکتانی گاز به زیادەوه لەگەڵ خۆیان بێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كانیان له‌كار نه‌كه‌وێت.