ئەگەر بۆگەشت دەچن ئاگاداربن

هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت؛ ئەمڕۆ و سبەینێ بەرانى بەهارە دەبارێت

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ و سبەى لە زۆرێک لە ناوچەکانى هەرێم ئەگەرى بارانى بەهارە هەیە و هەورەبروسیکەشى لەگەڵ دەبێت، بۆیە ئەگەر بەنیازى گەشت و گەڕانن، خۆتان گەرم داپۆشن و چەت و خێوەتتان بیر نەچێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات بەشێوەی “گەواڵە بارانی” کورتخایەن و هەورەبرووسکە دەبێت.

بۆ سبەی هەینی، کاریگەری بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران ئەگەری لێزمەباران هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما (1 تا 3) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

هەولێر: ئەمڕۆ 19 / سبەی 21 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 17 / سبەی 20 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 19 / سبەی 21 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 19 / سبەی 21 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 19 / سبەی 22 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 22 / سبەی 24 پلە)
پیرمام: ئەمڕۆ 15 / سبەی 18 پلە
سۆران: ئەمڕۆ 15 / سبەی 18 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 9 / سبەی 10 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 19 / سبەی 21 پلە

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردایە.