ده‌نگى مۆلیده گه‌ڕه‌كێكی دهۆكی هه‌راسان كردووه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە گەڕەکی حەی عەسکەری دهۆک 14 مۆلیدە هه‌ن، به‌هۆى ده‌نگه‌كانیانه‌وه خەڵکەکەی هه‌راسان بووه و دەڵێن، وامان لێهاتووه بڵێین كاره‌باى مۆلیده‌مان ناوێت.
ئه‌و 14 مۆلیده‌یه ته‌نیا هی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نین، 18 گه‌ڕه‌كى دهۆك مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیان له‌و گه‌ڕه‌كه له یه‌ك شوێن داناوه.
گەڕەکی حەی عەسکەری زیاتر لە هه‌زار ماڵی لێده‌ژى.
ئیبراهیم سامی، هاوڵاتیه‌کی ئه‌و گەڕەکه بە 964ـی وت “زیاتر لە 10 ساڵە، به‌هۆى ده‌نگی بێزاركه‌رى مۆلیده‌كانه‌وه خۆشیمان له‌و گه‌ڕه‌كه نه‌بینیوه “.
ئیبراهیم ماڵى له نزیك ئه‌و شوێنه‌یه كه مۆلیده‌ى 18 گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى دهۆكی لێدانراون، ده‌ڵێت “نە خۆم و نە مناڵەکانم ناتوانین بنووین، خەڵکی گەڕەکەکە بەهەمان شێوەى ئێمه بێزارن”.
ئه‌و هاوڵاتیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێشتر شارەوانی دهۆک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زەویه‌کی دابینکردبوو به‌ڵام ده‌ڵێت “لە ناکاو کەسانێک دەرکەوتن وتیان نەخێر، ئەمە زەوی ئێمەیه و قەرەبوومان دەوێ”.
تا ئێستاش شارەوانی دهۆک ئامادە نه‌بووە قەرەبووی پێبدات و کێشەکە به‌رده‌وامه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن