ئاگاتان لێیە ته‌ندروستیی سلێمانی هه‌لی كاری راگه‌یاندووە


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە شێوەی گرێبەست ھەلی دامەزراندن دەرخسێنت و واده‌كه‌ش دیاریكراوه‌.

تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە، دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ دەرچووانی “پەرستیاری زانکۆ، پەرستیاری پەیمانگه‌، یاریدەدەری بێهۆشکاری، بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.

ته‌ندروستیی سلێمانی ده‌ڵێت، ئەو دەرچووانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بە شێوەی “گرێبەست” دەتوانن فۆرمی دامەزراندن پڕ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ناوتۆماركردن ده‌ستپێده‌كات تا 13ی ئه‌م مانگه‌ و رۆژی 14ی مانگیش دواواده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردن له‌ رێگه‌ی لینكه‌كه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش لینكی ناوتۆماركردنه‌:

https://recruitment.moh.gov.krd/slemani?fbclid=IwAR0f6ZraOPXu3nbAB_f7p53NaEnIKE5af8aRyWCu2Im-qWg8Jxvmyn-THGY