هاندانیانە بۆ داهاتوو

وەزارەتی رۆشنبیری خەڵاتی ساڵی بەخشییە 21 لاو

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەراسیمێکیان بۆ 21 لاو سازکردووە و خەڵاتی ساڵیان پێبەخشیون.

مەراسیمەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوان و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان بە هاوبەشی نەدوەی جیهانیی لاوان لە هەولێر بەڕیوەچوو کە دەیەمین رێوڕەسمە بۆ لاوان سازدەکرێت.

لە مەڕاسیمەکەدا، 21 لاو لە بوارە جیاوازەکانی وه‌ك کارسازی و ئابووری، ژینگەدۆستی، وەرزش، هونەر، رۆشنبیری، تەکنەلۆجیا، سۆشیال میدیا و راگەیاندن، بەهۆی هەوڵ و بەشداری و کاریگەریی ئەرێنییان لە کۆمەڵگەدا، خەڵات و رێزلێنانیان پێ بەخشرا.

وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، ئەم رێوڕەسمە کۆبوونەوەی لاوانی بە توانا و خاوەن داهێنان بوو لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی دەنگ و تواناکانیان بەرز بکرێتەوە و هەنگاوێکی دیکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر بنێن.