دوکانی بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بەشە خۆراکی مانگی تەمووز دابەشدەکرێت
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی تەمووز.
وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: بڕیاردراوە پێش چلەی ئیمامی حسێن کە 15ـی ئەم مانگە دەکات، بەشە خۆراکی مانگی تەمووز دابەشدەکرێت.
حەیدەر کرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەشڵێت: ئامانج لە پێشخستنی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی تەمووز بۆ پاراستنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان دەگەڕێتەوە بەهۆی چلەی ئیمامی حسێن.
لە بارەی بەشە ئاردیش، ئاماژەی بەوەدا کە سێ فاکتەر هۆکار بوون لەوەی ئەمساڵ بگەین پێویستی ناوخۆ لە گەنم دابین بکەین، ئەوانیش پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران لە کاتی خۆیدا، کە ئەمە یەکەمجارە جوتیاران لەگەڵ پێدانی گەنم بە وەزارەتی بازرگانی پارەکەی لە کاتی خۆیدا وەربگرن.
باسی لەوەشکرد یەکێکی دیکە لە فاکتەرەکان خێرا وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو کە پێشتر 15 رۆژ لەبەردەم سایلۆکان نۆرەیان دەگرت و بارگرانییەکی دارایی زۆری دەخستە سەر جوتیاران، هۆکاری سێیەمیش، بارینی بارانێکی زۆر بوو کە هۆکار بوو لە زیادبوونی بەرهەمی گەنمی جوتیاران و ئاسانکاریکردن بۆ جوتیاران لە تایبەتمەندی جۆری گەنمەکەیان.
دەشڵێت: ئەو سێ فاکتەرە هۆکار بوو لەوەی زیاتر لە بەشی پێویستی گەنم لە جوتیاران وەربگرین کە پێنج ملیۆن و 194 هەزار تۆن بوو لە جیاتی چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن.