نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

چوار مانگە ئەو نرخەی تۆمار نەکردووە

964+

فەهمی نەبی

لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە 87 دۆلار، ئەمەش دوای ئەو خواستە زۆرەی نەوت هات لە بازاڕی جیهانیدا.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت، 86 دۆلار و 15 سەنتە، بەراورد بە دوێنێ شەو 11 سەنت بەرز بووەتەوە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تێکساس، 82 دۆلار و 64 سەنتە.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەم ساڵ، لە مانگی کانونی دووەم بوو کاتێک بۆ هەر بەرمیلێک 88 دۆلاری تێپەڕاند.

شارەزایانی بواری وزە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێنەوە.