دێمبێلی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عوسمان له یه‌ك دۆلاری خۆی خۆش نابێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چوونی عوسمان دێمبێلی لە یانەی بارسێلۆناوە بۆ یانەی پاریس کێشەی تێکەوتووە و عوسمان داوای مافی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت عوسمان دێمبێلی رووبكاته یانه‌ی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام پێناچێت عوسمان به ئاسانی واز له بارسێلۆنا ناهێنێت، چونكه پێشتر رێككه‌وتوون
یاریزانه‌كه نیوه‌ی پاره‌ی گرێبه‌ستی داهاتووی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێستا بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌و پاره‌یه نه‌دات، چونكه ده‌ڵێن دێمبێلی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی نێوانیانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه نهێنییه.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه 50 ملیۆن یۆرۆ بوو تا كۆتایی مانگی ته‌مموز، كه گوایه له دوێنێیه‌وه بووه‌ته 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی خوازیاره عوسمان دێمبێلی به 50 ملیۆنه‌كه‌ش بڕوات، كه به گوێره‌ی داتاكان به هۆی پێكانی زۆره‌وه، كه هه‌ر یارییه‌كی یاریزانه‌كه به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی كه‌وتووه.
چاودێران پێیان وایه، ئه‌و بابه‌ته به خۆشی چاره‌سه‌ر بێت باشه، ئه‌گه‌رنا عوسمان ده‌رگه‌ی دادگا له به‌رپرسانی بارسا ده‌گرێت و له یه‌ك سه‌نتی خۆی خۆش نابێت.