کەشەکە بەهاری و فێنکتر دەبێت

لە کوێستانەکان بەفر و لەناو شار بارانبارین بەردەوام دەبێت

شۆڕش قادری

لە کوێستانەکان بەفر و لە گەرمیان و شارەکانی دیکەی کوردستانیش بارانبارین بەردەوام دەبێت، هاوکات پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە و کەشەکە تەواو بەهاری دەبێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی کردووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 25.3.2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت خایەن باران بارینی بەلێزمە دەبێت لە سنووری گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشووری رۆژ‌هەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە درەنگانی شەودا سبەی بەیانی زوو تاڕادەیەک بارانبارین هێواش دەبێتەوە و بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.

بارانبارین سبەی پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت، لە نێوەڕۆوە ریژەی دابارین زیاد دەکات و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان پێشبینی دەکرێت ئاستی ئاو بەرزببێتەوە و کەشەکە هەروا بەهاریی دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی