پردەکەی ئەبوسەنا لە شاری سلێمانی - وێنە: 964
پردەکەی ئەبوسەنا دەکرێت بە دووساید و نوێ دەکرێتەوە
+964
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی سلێمانی زەوییەکی بە بەهای یەک ملیار و 400 ملیۆن دینار فرۆشتووە و بە پارەکەشی پردی ئەبو سەنای پێ دووساید دەکرێت و نوێش دەکاتەوە.
پردەکەی ئەبو سەنا کەوتووەتە سەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی نزیک دووڕیانەکەی سەرچنار.
“ماوەیەکی زۆرە بە رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی هەندێ لە زەوییە نایابەکانی شارەوانی دەفرۆشرێن و دەخرێنە خزمەت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.
دەشڵێت، هەمان کار بۆ شەقامی 100 مەتریش کراوە و تا ئێستا چەند زەوییەکی نایابی بۆ فرۆشراوە.