داخستنی تونێلی دەربەندیخان درێژکراویەوە بۆ 48 کاتژمێر

964+

توانا نەقی

بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تونێلەکە دادەخرێت و شاخی بەرانان دەبێتە رێگەی شۆفێران.

داخستنەکە لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ئەمڕۆوە 1.8.2023 تا کاتژمێر 6:00 بەیانی 3.8.2023 دەبێت.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، قیرتاوکردنی سایدێکی تەواو بووە بەڵام ئەمڕۆ قیرتاوکردنی سایدی دووەم دەستپێدەکات تا بەردەم فولکەی پەری دەریا و ناچارن تونێلەکە دابخەن.

وتیشی، شۆفێران دەتوانن رێگەی شاخی بەرانان بەکار بهێنن جگە لە بارهەڵگر و تانکەری سووتەمەنی کە دەبێت لە گوندی بانیخێڵانەوە داخلی رێگای سەنگاوبن و ئەو 48 کاتژمێرە لەوێوە هاتوچۆ بکەن.

ئەحمەد عومەر، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، قەرار بوو 24 کاتژمێر داخرایە بەڵام قیرەکە تێکدەچێت و ناچارن تا 48 کاتژمێر داخڕیت واتە تا بەرەبەیانی 3.8.2023 دەبێت.

وتیشی، کە تەواو ئامادە بوو بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئەوان هاتوچۆ ئاگادار دەکەنەو، بەڵام لەو بەروارەش دیاری کراوە بۆ کردنەوە رەنگە تەنیا رێگە بە یۆتۆمبێلی بچوک ڤدەن هاتوچۆ بکات بە تونێلەکەدا تا چەند رۆژێک.