دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى كۆنكرێتكردنى كۆڵانێكی گوندى سرێشمه... وێنه: شاره‌وانى سرێشمه
سرێشمە به پرۆژە كۆنەكانی نوێده‌كرێته‌وه
964+
ژوورى هه‌واڵ
گوندى سرێشمه، له سنوورى ناحیه‌ى خه‌لیفانه، ئێستا به‌و پڕۆژانه‌ى كه ده‌بوایه له رابردوو بۆی جێبه‌جێ بكرێت، نوێده‌كرێته‌وه.
رۆژى 3.7.2023 به فه‌رمانێكى هه‌رێمى، ناحیه‌ى خه‌لیفان كرا به قه‌زا و گوندى سرێشمه‌ش كرایه ناحیه، به‌پێی فه‌رمانه‌كه بێت، له رۆژى ده‌رچوونییه‌وه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئێستا بۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بڕیاری جێبه‌جێكردنیان بۆ ساڵانى 2013 و 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی دوایخستوون.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ته‌نیا یه‌ك بیناى حكومه‌تى له‌و گونده هه‌یه ئه‌ویش شاره‌وانیه، به‌ڵام پێشتر سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى وتبوو، زه‌وی زۆر له سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه موڵكى ئه‌وقافه و ده‌كرێت بۆ دروستكردنى بیناى ناحیه و فه‌رمانگه‌كان سوودى لێوه‌ربگیرێت.
سۆران شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمە، به 964ـى وت، ئێستا پێنج كۆڵانى گونده‌كه‌یان به درێژى 700 مه‌تر دووجا، بە گوژمەی 170 ملیۆن دینار كۆنكرێت ده‌كرێت.
وتیشی “كاركردن لە دوو كۆلانی دیكه‌ش بەردەوامە و پێویسته بە زووترین كات كارەكانیان تەواو بكرێت”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، دوای دەرچوونی بریاری بە ناحیەبوون، دەرخستەیان بۆ چەند پرۆژەیەك ئاماده كردووه، كه بریتین له دروستكردنی باخچەیەكی بچوك و چاككردنەوەی رێگای نێوان خەلیفان – سرێشمە و سەرپۆشكردنی جۆگا و ئاوەڕۆ و رووناككردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن