ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و دواواده‌یه بۆ ئێمباپێ
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان تاقه‌تیان له ئێمباپێ نه‌ماوه و ده‌یانه‌وێت به زوویی مه‌له‌فه‌كه‌ی دابخه‌ن و ئه‌مشه‌و دواواده‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئیسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و دواكاته له‌و واده‌یه‌ی یانه‌ی پاریس دایناوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئێمباپێ به مانه‌وه یان رۆیشتن له یانه‌كه.
هاوكات ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12 به كاتی فه‌ره‌نسا، ئه‌و خاڵه‌ی كه رێگه ده‌دات ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2025 نوێ بكاته‌وه، كۆتایی دێت.
ئێمباپێ لای خۆی هێشتا سووره له‌سه‌ر بڕیاری خۆی، كه هاوینی داهاتوو ده‌ڕوات، به‌ڵام ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس 10 رۆژه فشاری زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمباپێ خۆی یه‌كلابكاته‌وه، بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات و پاداشتی گرێبه‌سته‌كه‌ش وه‌ربگرێت، یان بڕوات و نه‌جاتیان بدات.