ئه‌حمه‌د بدێر و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میسری له هه‌ولێرن
بۆچی هاتوون؟
ئه‌حمه‌د بدێر و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میسری له هه‌ولێرن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی شانۆ و درامای ناوداری میسری شه‌وی رابردوو گه‌یشتنه هه‌ولێر و ميوانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانن.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هیوا سوعاد له سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان ئەحمەد بدێر، سامح سریتی، عایدە ریاز، ئەحمەد فەتحی، مەی حەسەن و سامر فەرەج سەردانی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانیان کرد و به سه‌ردانێكی فه‌رمی له هه‌ولێرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مەبەستی سه‌ردانه‌كه برەودانه بە په‌یوه‌ندی و هاریکاری نێوان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر و سەندیکاکانی هونەرمهندانی میسر.