هەوڵگری عێراق دەستگیری کردوون

سێ کەس لە کوردستانەوە دۆلاریان بە قاچاخ رەوانەی دەرەوەی عێراق کردووە

پێشەوا محەمەد

سێ کەس لە پارێزگای دیالە دەستگیر کراون، کە بە پێی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە کوردستانەوە دۆلاریان بە قاچاخ رەوانەی دەرەوە کردووە.

لە کاتی دەستگیرکردنیاندا 128 هەزار و 500 دۆلاریان پێوەگیراوە.

بە پێی راگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەو سێ کەسە دانیشتووی دیالەن و لەوێوە دۆلاریان بردووەتە هەرێمی کوردستان و دواتر بردوویانەتە دەرەوە.

دەزگاکە هاوڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە لە کاتی گومانکردنیان لە هەر پارەیەکی نەختینەیی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بانکی ناوەندی عێراقەوە.