تۆم باراك:
“هێرشكردنه‌سه‌ر مه‌سرور بارزانی قبوڵ ناكه‌ین”
فەرهاد حەسەن
تۆم باراك نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و دەڵێت “ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده متمانهپێكراوهكانمان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه”.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، تۆم باراك لهپهیامێكدا کە لە تۆڕی X بڵاویكردووەته‌وه، دەڵێت “به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دۆست و هاوبه‌شی خۆشه‌ویستی كوردمان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوسینگه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وەشكرد، کە ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده متمانهپێكراوهكانیان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروستده‌كات، “ئێمه چاوپۆشی له‌و كرده‌وه دوژمنكارانه ناكه‌ین و قبوڵی ناكه‌ین”.
باراك ئاماژەی بەوەشکردووە کە، به ته‌واوی پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌روه‌ری عێراق و دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو چه‌ك و هێزه ئه‌منییه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بمێننه‌وه.