رووداوێكی هاتوچۆ گیانی كه‌سێكی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برد


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ماتۆڕسوارێك گیانی له‌ ده‌ست دا.

رووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بووه‌، له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراون و ماتۆڕسوارێك بووه‌ و له‌ رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ – سه‌یدسادق بووه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا ماتۆڕسواره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك گوندی قاجر بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌.