"رۆژانە 70 بوتڵ خوێنمان پێویستە"
هێزە تایبەتەکانی سلێمانی خوێنیان بە نەخۆشانی تالاسیمیا بەخشی
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە رۆژی جیهانیی خوێنبەخشیندا، هێزە تایبەتەکانی سلێمانی خوێنیان بە نەخۆشخانی تالاسیمیا بەخشی و سەرۆکی کۆمەڵەکەش دەڵێت، رۆژانە پێویستیان بە 70 بوتڵ خوێنە.
کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی توشبووانی تالاسیمیا بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ زیاتر لە 150 ئەفسەر و پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندوو هاتوون بۆ خوێنبەخشین و لە چەند ساڵی رابردووشدا رێژەی بەشداری هێزەکان و هاوڵاتیانیش لەو جۆرە هەڵمەتانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە”.
“لە سەنتەری تالاسیمیا هەموو رۆژێک نزیکەی 60 بۆ 70 نەخۆش خوێن وەردەگرن”، کۆچەر کەریم وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری