پێنج کەس لەو هاوڵاتییە بیانیانەی کە هەوڵی بەزاندنی سنووریانداوە. فۆتۆ: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لەسەر بەزاندنی سنووری سلێمانی 12 بیانی دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 17 پەنابەری بیانی لەسەر سنووری وڵاتەکە راگەیاند و دەڵێت، 12ـیان ھەوڵیانداوە لە سنووری پارێزگای سلێمانیەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
ئەمڕۆ هەینی 28.7.2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، مەفرەزەکانی فەوجی یەکی لیوای 17ی سنوور، لە ناوچەی شەش، توانیویانە پێنج پەنابەری بیانی دەستگیربکەن، کە ھەوڵیانداوە لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە بە قاچاخ بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
دەشڵێت، لە پارێزگای سلێمانی مەفرەزەکانی فەوجی دووی لیوای 21ـی سنوور لە ناوچەی یەک، بە هەمان تۆمەت توانیویانە 12 پەنابەری دیکەی بیانی دەستگیربکەن.
سەرجەم پەنابەرەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون، تاوەکو رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.