یارییەکە لە نێوان یانەی نەورۆز و قوە جەوییە بەڕێوەدەچێت

بۆ یەکەمجار وەزری نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بۆ یەکەمجار وەزری نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە و یارییەکە لە نێوان یانەی نەورۆز و قوە جەوییە لە یاریگای نەورۆز بەڕێوەدەچێت.

ئاهەنگی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەستیپێکردووە و هاندەرانیش پەیتا پەیتا روو لە یاریگا دەکەن.

چەند هاندەرێکی یانەی نەورۆز قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، هەر لە یەکەم رۆژی بڵاوکردنەوەی بلیتەکان، بلیتیان کڕیوە و ئەمشەویش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەچنە ناو یاریگا.

ئەوان هیوایان بە بردنەوەی یارییەکە هەیە و پێشبینیان وایە، یارییەکە بە ئەنجامی 2 بە 1 لە بەرژوەندی یانەی نەورۆز کۆتایی دێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری