قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات

964+

توانا نەقی

هۆشداری دەدرێت لەسەر بەکارهێنانی خواردنی سەر عەرەبانەکەن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر خواردن و خواردنەوە دانەپۆشراوەکان.

رۆژانە لە سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەر سەدان کیلۆ گۆشت و سوزەواتی خراپبوودا.

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە دایکان و باوکان دەبێت خۆیان و منداڵەکانیان بەدووربگرن لە خواردنی سەرعەرابانەکان چونکە هۆکارن بۆ چەندین نەخۆشی.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند. رۆژانە لە سلێمانی دەستدەگرن بەسەر سەدان کیلۆ خواردندا کە پێکهاتوون لە گۆشت، مریشک و سەوازەوات.

وتیشی، هۆکاری سەرەکی ئەو سکچونەی بڵاوبووەتەوە و لەگەڵ پەتا ئەوخواردنانەن بۆیە داوادەکەن ئەم هاوشدارییەی لیژەکانیان بەهەند وەربگرن و لەو مەترسییە تێبگەن.

نوێنەری تەندروستی لێژنەکە دەڵێت، شوێن و جۆری عەمبارکردن گرنگی زۆری هەیە، گۆشت و مریشک پێویستە پێش ئامادەکردن لە ساردکەرەوەدا لە خوار 5 پلەی سەدییەوە بێت، دوای ئامادەکردنیش پێویستی بە 72 پلەی سەدی هەیە بۆ ئەوەی شیاوی خواردن بێت.

دەشڵیت، سەرجەم ئەو عەرەبانە و دەستگێڕانەی کە خواردن لەسەر شەقامەکان دەفرۆشن ئەو مارجانەیان تیادا نییە وە خواردنەکانیان بەبەر گەرماو تۆزو خۆڵەوە بەکەڵکی خواردن نایەن بۆیە دەبێت نەخورێن.