ساڵێک و سێ مانگە بووە بە قەزا

هێشتا حاجیاوا قایمقامەکەی بۆ دانەندراوە

964+

پێشەوا محەمەد

دوای زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ بەسەر قەزابوونیدا، هێشتا حاجیاوا قایمقامی بۆ دانەندراوە و هەر وەک ناحیەیەک ماوەتەوە.

مانگی چواری ساڵی رابردوو حاجیاوا بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە قەزا، بەڵام تا ئێستا قایمقامی نییە و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی ئیدارەی راپەڕین کردووە بۆ دانانی قایمقام.

حاجیاوا، لە 21ـی تەموزی 1999 لە کۆمەڵگایەکی زۆرەملێوە کراوە بە ناحیە. نزیکەی 75 هەزار دانیشتووی هەیە و 24 گوندی بەسەرەوەیە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراومان ئاراستەی ئیدارەی راپەڕین کردووە تا هەرچی زووە کەسێک وەک قایمقام بۆ حاجیاوا دابندرێت”.

دەشڵێت، “دەبێت ئیدارەی راپەڕین ناوی سێ کەس بنێرن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەوێش دەنگیان لەسەر دەدرێت و کەسێک وەک قایمقام هەڵدەبژێردرێت”.