لە سلێمانی هاوبەشانی کارەبا 300 ملیار دینار قەرزدارن

پێشەوا محەمەد

هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی 300 ملیار دینار قەرزدارن و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش دەیەوێت کارەبا ببێت بە پریپەید تا چیتر قەرزی کارەبا نەمێنێت.

بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە، جارێکی تر لە رێگەی داوکاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا بۆ دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی درێژ کرایەوە.

بە پریپەیدکردنی کارەبا لە سلێمانی دەستیپێکردووە و زۆنی یەکەمی بازاڕ، کە 14 هەزار هاوبەشن تەواو بووە و زۆنی دووەم ماوە. هاوکات لە چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوونیشدا کارەکە کۆتایی هاتووە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر سیستمی پریپەید تەواو بکرێت هەر کێشەی قەرز کۆتایی نایەت بەڵکو هاوڵاتیانیش 24 کاتژمێر کارەبایان دەبێت.

وتیشی، “پێویستە هاوڵاتیان سوود لە لێخۆشبوونەکە وەربگرن و قەرزی کارەبا بدەن”.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی 560 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە.