شەقامێکی هەولێر گەرم داگەڕاوە لە تەمموزی 2023. وێنە: 964
گەرمیان هەر یەکەمە
دیسان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی کەشناسی، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و سبەی هەینی کەمێکی تر بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی تینی گەرما دەگاتە 45 پلەی سیلیزی لە گەرمیان و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 31 پلە.
کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایانەی راگەیاند.
لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، کەشناسی هیچی رانەگەیاندووە، وادیارە تا ماوەیەکی نادیار گەرماکە بە هەمان پلەوە بەردەوام دەبێت.