دوو تۆن پەتاتەی خراپبوو لە عەلوەی سلێمانی دەستیبەسەردا گیرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی کەسێک دوو تۆن پەتاتەی خراپبووی بردووەتە عەلوە و ویستویەتی بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە، بەڵام پێیان زانیوە و رێگری لێکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.7.2023، عەتا محەمەد عەبدوڵا جێگری سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو پەتاتەیە لە شارەزوور بەرهەمهابوو، بەهۆی گەرماوە خراپببوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، نمونەی پەتاتەکە نێردراوە بۆ تاقیگەی عەلوەی سلێمانی، پاش ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووە پەتاتەکە خراپبووە و شیاوی بەکار هێنان نییە.

‏‎رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قایمقامیەتی سلێمانی وتی، “دوای دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی پەتاتەکە، بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی پەتاتەکە لەنێوبراوە”.