داواکاری گشتی هەڕەشە لە سەندیکاکان دەکات

964+

توانا نەقی

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکار بەرامبەر ئەو سەندیکا و یەکێتییە پیشەییانە دەگرێتەبەر کە ماوەیەکی زۆرە کۆنگرەیان نەبەستووە.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم، بە نوسراوی فەرمی ژمارە 889 کە لە بەرواری 23.7.2023 بڵاویکردووەتەوە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی دیوان و سەندیکا پیشەییاکانی کردووە.

لە نوسراوەکەدا هاوتووە، دوای بەدواداچوونیان بۆیان دەرکەوتووە زۆربەی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان ساڵانێکی زۆرە کۆنگرەیان ئەنجامنەداوە و ئەنجومەن و سەرۆکایەتییەکانیان بەدەر لەیاسا بەردەوامن لە کارکردن.

داواکاری گشتی دەڵێت، ئەوانە بڕیارەکانیان پوچەڵە چونکە بەپێی یاسا ماوەیان بەسەرچووە، لەلایەکی ترەوە ئەو سەرۆک و ئەنجومەنی سەندیکایانە پێگەی خۆیان بۆ مەرامی کەسی و بەرژەوەندی کەسی بەکاردێنن.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا کە بە واژۆی کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، ناکەونە ژێر هیچ چاودێرییەکی ئەو سەندیکایانە و پێشنیاز دەکەن بە سڕکردنی ئەنجومەن و سەرۆکی ئەو سەندیکایانە تا کۆنگرە ئەنجامدەدەن.