نەخۆشخانە 40 قەرەوێڵەییەکەی بیارە - وێنە: ناحیەی بیارە
نەخۆشخانەیەکیان بۆ دەکرێتەوە
چیتر نەخۆشانی بیارە پێویست ناکات بۆ چارەسەر بچنە شوێنی دیکە
پێشەوا محەمەد
ناحیەی بیارە دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەکی 40 قەرەوێڵەیی، کە سەرجەم بەشە پزیشکییەکان بە پزیشکی پسپۆڕەوە لەخۆ دەگرێت.
سەرجەم ئامێر و کەلوپەلە پێویستەکانی بۆ دابین کراوە و وا بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بکرێتەوە.
نەخۆشخانەکە بەشی لەدایکبوونی سروشتی، بەشی فریاکەوتنی خێرا و چاودێریی دایکایەتیش لەخۆ دەگرێت.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، نەخۆشخانەکە بەشی نەشتەرگەریی گەورە و بچووکیشی تێدا دەبێت.
وتیشی، نەخۆشخانەکە خزمەتێکی گەورە بە ناوچەکە دەکات و چیتر پێویست ناکات نەخۆشەکانی سنوورەکە بچنە دەرەوەی ناحیەکە بۆ چارەسەر.