100 فرۆشیار لەوێن
فێستیڤاڵی حەسار ئاخیر رۆژیەتی و بەرناکەوێت
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
ئەمڕۆ سێیەم و کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی حەسار بوو لە سەیدسادق و لە دوا ساتەکانیشی بەرناکەوێت و قەرەباڵغییەکی زۆر هەیە.
لە فێستیڤاڵەکەدا 100 فرۆشیار بە کاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵی بەشداربوون و لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا خەڵكێکی زۆری ئەو سنوورە بەشدار بوون.
خاتوونێک کە بە لیزەرەێک شت لەسەر پارچە تەختە دەنوسێت و دەنەخشێنێتبەشدارە لە فێستیڤاڵەکەو هەر بەدەم قسەشەوە لۆگۆی 964 دەنەخشێنێت ئەو دەڵێت، ئەم فێستیڤاڵانە زۆر باشە و سەرچاوەی بژێوییە بۆ ئەوان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی