زاخۆ نزیکەی چوار هه‌زار چەکی تۆماركردووه
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پۆلیسی زاخۆ ده‌ڵێت، لە پڕۆسەی تۆمارکردنی چەکدا، نزیکەی چوار هه‌زار چەکى جۆراوجۆر، له سنوورى ئیداره‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆماركراون.
بڕیاری تۆمارکردنی چەک لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمه‌وه لە 21.7.2022 چووەتە بواری جێبەجێکردن و لە 21.7.2023 مۆڵه‌تى تۆماركردن کۆتایی هات.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى راگەیاند، نزیکەی چوار هه‌زار چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە لەلایەن خەڵکی زاخۆوە لە شەش بنکە و بارەگای بەرێوەبەرایەتی پۆلیس تۆمارکراون.
وتیشی “پڕۆسەی تۆمارکردن لە 21ـی ئەم مانگە کۆتایی هاتووە و تا ئێستا هیچ بڕیار یان پێشنیازێک نییە ماوەکە درێژ بکەنه‌وه”.
باس له‌وه‌شده‌كات، پێشبینی ئەم ژمارەیان نەدەکرد كه له سنووره‌كه‌یاندا هه‌بێت، پێشیوایه هێشتا زاخۆ لەچاو شوێنەکانی تر باش بووه، بۆ بوونى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن