ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاریی

سبەی پارێزگاری ورمێ دەگاتە هەرێمی کوردستان

+964
ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان

بڕیارە سبەی محەمەد سادق محتەمەدیان، پارێزگاری ورمێ  سەردانی هەرێمی کوردستان بکات ، چەند رێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئیمزا بکەن.

“راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە964ـی وت، کاتژمێر 10ی بەیانی سبەی یەکشەممە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پارێزگاری ورمێ “ئازەربایجانی رۆژئاوا” لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چەند رێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ هەولێر ئەنجام دەدەن.

964 دەزانی پارێزگاری ورمێ بۆ جاری سێیەمە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێشتریش رێکەوتنیان ئەنجامداوە، 16خاڵی بارزگانی لە نێوان هەرێم و ئازەربایجان تۆمار کراوە، گرنگتریان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیارییە، سەردانی ئەم جارەیان جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی پێشووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا