کچانی یانەی سلێمانی بۆ خولی لاوانی عێراق ئامادەن

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی ئامادەن بۆ خولی لاوانی عێراق.

بڕیارە سبەی لە هۆڵی شێرکۆ فارس لە شاری سلێمانی شەمەندەفەری یارییەکانی خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق دەستپێبکات، کە فیدراسیۆنی عێراق سەرپەرشتی دەکات، کچانی یانەی سلێمانی دوائامادەکارییان بۆ خولەکە ئەنجام دا.

ئالان سەڵاح راهێنەری یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، ماوەی مانگێکە تیپەکەیان ئامادەکاری دەکات، کە چەند کچە یاریزانێکی نوێ یەکەم جاریانە بەشداری ئەو خولە دەکەن.

وتیشی، هەرچەندە پاڵەوانیەتییەکە بەهێز دەبێت، بەڵام بڕوای بە یاریزانەکانی هەیە بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق، بە بەشداریی 11 یانە دەبێت، کە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون و لە هەر کۆمەڵەیەکیش دوو یانە دەگەنە چوارگۆشەی زێرین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا