دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا – وێنە: ئەرشیف
"هێرش بۆ سەر حوسییەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت"
ترەمپ: پێموایە ئێران بەرپرسیارە لە رووداوی فڕۆکەکەی فڵای دوبەی
شۆڕش قادری
ترەمپ دەڵێت، ئێران بەرپرسیارە لە رووداوی فڕۆکەکەی فڵای دوبەی و هێرشەکانی سعودیە و یەمەنیش بۆ سەر حوسییەکان زۆر بە باشی دەڕۆنەپێش.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی هاتەدەر و قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد، ئەو دووپاتیکردەوە کە، هەرچۆنێک بێ، شەڕ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکوو ئێستاش دەرگای گفتوگۆیان کرایەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی سعودیە و یەمەن بۆ سەر چەکدارانی حوسی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن و ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
ترەمپ باسی رووداوی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی کرد و وتی، “پێموایە ئێران بەرپرسیاری سەرەکیی ئەو رووداوەیە”.
رۆژی چوارشەممە 30.9.2026 یاردەدەری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی کە لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیبى پایتەختى ئیسرائیل لە ئاسماندا بوو، بەتەور هێرشی کردەسەر کاپتنی فڕۆکەکە و بەناچاری لە تەبووکی سعودیە نیشتەوە، دواتر کاربەدەستانی ئیسرائیل و ئیمارات رایانگەیاند، هێرشەکەی تیرۆریستی بووە و ئەو کەسە بەنیازبووە فڕۆکەکە بخاتەخوارەوە.