لە خولی تازەپێگەیشتوواندا نەورۆز و هەولێر یەکسان بوون
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە خولی تازەپێگەیشتووانی عێراق، هەردوو یانەی نەورۆز و هەولێر بە گۆڵێک لە سلێمانی یەکسان بوون.
یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانە پلە نایابەکانی عێراق بەڕێوەچوو، لەسەر یاریگەی زانکۆ یانەی نەورۆز میوانداریی هەولێری کرد.
گێمی یەکەم یاریزانانی هەردوولا لە ئاستەوە لەیەکتر نزیک بوون، بەڵام لە خولەکی 32دا یانەی هەولێر لە رێگەی هێژا خۆشناوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
گێمی دووەم هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی نەورۆز بە ئامانجی هاوسەنگکردنەوەی ئەنجامەکە هاتنەوە نێو یاریگە، لە هێرشێکدا پاڤێل بێکار لە خولەکی 64 گۆڵی یەکسانبوونەوەی بەخشی بە نەورۆز و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات، بەم یەکسان بوونە یانەی نەورۆز دوای تێپەربوونی دوو گەڕ لە خولەکە، توانی یەکەم خاڵ بەدەست بهێنێت، یانەی هەولێرش کۆی خاڵەکانی کردە چوار خاڵ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا