ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە

+964

ئەم هەفتەیە یەکێک لە باسوخواسە گەرمەکان هەواڵی نەخۆشکەوتنی ماجیدی دەنگ خۆش بوو، ماجید راستە ناساغە، بەڵام هێشتا لە بەزم و قسە خۆشەکانی نەکەوتووە.

عەبە گۆرانییە نوێیەکەی لەگەڵ دەروون کاروان بڵاوکردەوە، سەیر ئەوەیە ئەمجارە لە خۆی ناچێت، بەزم و رەزمەکانی عەبەی پێوە دیار نییە

بڕیار رزگار کۆڵی نەداوە لە مەکر و نازی کچان و ئەمجارە بۆ دلبەر گۆرانی دەڵێت

شاجوانی شاخەوان کیژۆڵەیەکی بزێوو چالاکە، گروپی گەشتی جیا جیا رێکدەخات، ناوچەی جیا جیا دەگەڕێن و بە شاخدا هەڵداگەڕێن

لەنیای هەشت ساڵان ئەسپەکەی کە نزیکترین هاوڕێی بووە لە پڕ لە دەستی داوەو خەمێکی گەورەی بۆ جێهێشتووە، ئەم بابەتە ترێندی هەرە دیاری ناو سۆشیال میدیایە

زۆر بووک و زاوا هەبوون بە ئاوازی کەمانەکەی نەوژین خالید چوونە قەفەسی زێڕینەوە، بەڵام ئەمجارە نەوژین خۆی بووە زاوا زێڕین و کەمانی بۆ خۆی ژەنی

ئەرسەلان دەروێش دەرهێنەرێکی دیارە و هەم وەکو دەرهێنەر و هەم وەکو ئەکتەر کاری جوان و ناوازەی هەیە، ئەمجارەش دەیەوێت بە گەرموگوڕی بگەڕێتەوە.