لە سلێمانی داوای دروستکردنی دوو ناوچەی پیشەسازی دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ژووری بازرگانی سلێمانی داوای دروستکردنی دوو ناوچەی پیشەسازی دەکات تا پەرە بە پیشەسازییە بچووکەکان بدرێت.

چەند ساڵێکە فەرمانی دروستکردنی ناوچە پیشەسازییەکان بوونی هەیە، بەڵام تا ئێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ژووری بازرگانی لەوبارەیەوە راپۆرتی خۆیان ئاراستەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کردووە.

“لە هەولێر و دهۆک ئەو شارە پیشەسازیانە بوونیان هەیە و هۆکارە بۆ بووژانەوەی ئابووری و لەناونەچوونی پیشەسازییە بچووکەکان، بۆیە زۆر گرنگە لە سلێمانیش جێبەجێ بکرێت”، ئەوە قسەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، پارێزگای سلێمانی لە کارگەی گەورەدا یەکەمی عێراقە، بەڵام لە پیشەسازی بچووکدا لە پاشەکشەداین، کە بە وتەی ئەو زۆرترین هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.