کەلار
ئەو ژنە لە دوێنێوە بێ سۆراغە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
لە کاتژمێر 11ـى دوێنێ نیوەڕۆوە، ژنێکى تەمەن 58 ساڵ لە قەزاى کەلار، لەماڵ چووەتە دەرەوە و تائێستا سۆراغى نییە.
شوانە حەسەن، کوڕی ئەو ژنەیە بە 964ى وت،”نازانین بۆکوێ چووە و ھیچ شتێکی بەماڵەوەش نەوتوە، لە دوێنێ نیوەڕۆوە لەماڵ دەرچووە تائێستا دیاری نیە”.
“مۆبایلی پێیە سیمکارتی لەسەر نییە، بەڵام نزیکەی کاژتژمێر 7ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، فەیسبوکەکەی ھاتۆتە خەت و لەخەت نەماوە”، شوانە حەسەن وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دایکی ناوی فریال ئەحمەد عەزیزە و تەمەنی 58 ساڵە، نەخۆشی شەکرە و زەختی ھەیە، ئەمە یەکەمجارە بەوشێوەیە لەماڵ دەرچێت و سۆراغی نەزانن.
داواشی کرد ھەرکەسێک لەھەرجێگایاک بینیان لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندیان پێوەبکەن 07708669168
پێداچوونەوە: وریا فەتاح