دۆخی کارەبا لە هەولێر و دهۆک ئاسایی بووەوە – وێنە: ئەرشیفی کارەبای هەرێم
وەزارەتی کارەبا:
“وەزعی کارەبا لە هەولێر و دهۆک ئاسایی بووەتەوە”
شۆڕش قادری
وەزعی کارەبا لە هەولێر و دهۆک ئاسایی بووەوە و بەقسەی وەزارەت بێ، لەئیستادا هیچ کێشەیەکی نەماوە و ئیدی نابڕێت.
شەوی رابردوو لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کارەبای نیشتمانی بڕا، هەرزوو وەزارەتی کارەبا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا، کارەبا کوژاوەتەوە.
دوای چەند سەعاتێک و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.3.2026 وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، تیمەکانیان لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەولێر و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ وێستگەکانی گواستنەوەی کارەبای هەردوو پارێزگاکە، توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن و لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.