کڕین و فرۆشتنی پشیلە بژێوی ژیانی دابین دەکات

964+ هەژار رەشید – کەرکوک عیماد خزر، تەمەنی ٣٥ ساڵە و لەدایکبووی شاری کەرکوکە و پیشەی  کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵییە بە تایبەت پشیلە. ئەو بە 964+ی وت، “بژێوی ژیانی خۆی و خانەوادەکەی لەسەر ئەو کارەیە و رۆژانە دەچێتە بازاڕی پەلەوەرەکانی کەرکوک بە مەبەستی فرۆشتن و کڕینی ئاژەڵەکان بەتایبەتی پشیله و زۆر کاتیش لە رێگای تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کڕین و فرۆشتنیان پێدەکات. وتیشی، هاوژینەکەی یارمەتی دەدات، ئەگەرنا ناتوانێت ئەو ئیش و کارە رابپەڕێنێت. ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرکاتێک پشیلەیەک بکڕێت، پشکنینی تەواوەتی بۆ دەکات تاوەکو بە پاکی و بێ گرفت بە کڕیارەکانی بفرۆشێتەوە.