لە رانیە هەشت نان کرا بە 1000 دینار

توانا نەقی

سەرجەم نانەواخانەکانی رانیە پابەند کراون هەشت نان بدەن بە 1000 دینار و بە کێشی 100 گرام.

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە بەدواداچوونیان بۆ ئەو نرخانە کردووە و نانەواخانەیەک داخرا و پێنج دانەی تریش غەرامەکران بەهۆی کەمی گونکەکانیان.

کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی راگەیاند ئەوان وەکو شارەکانی تر ناکەن یەک جار دیارییان کردووە هەشت نان بە هەزار و کێشی گونک 100 گرام بێت.

وتیشی، هەندێک شوێن دەڵین ئەوان بۆ لەفە یان بۆ چێشتخانە دروستی دەکەن بۆیە بچوکە، بەڵام ئەوەیان لێ قبوڵ ناکەن و دەبێت ئەو کێشەبێت کە بۆیان دیاری کراوە.

دەشڵێت، ئەو نانەواخانانەی ئەمڕۆ غەرامە کراون گونکەکانیان 70 گرام بووە و نابێت لە 100 کەمتر بێت.

کارزان سلێمان ئاماژەی وەشکرد، تەنیا لە ماوەی مانگی تەموزدا 200 شوێنی جیاوازیان سزاداوە بە هۆی سەرپێچییەوە.