لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
ژمارەیەک هەلی کار بۆ هەڵەبجە راگەیەندرا
964+
توانا نەقی
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵەیەتی ژمارەیک هەلی کاری بۆ بڕوانامە جیاوازەکان لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.
وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی کار بە ژمارە 1012 لە 17.7.2023 پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس لە تایبەتمەندی ژمێریاری، کارگێڕی و کۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ.
هەروەها پێویستیان بە هەڵگرانی بڕوانەمەکانی بەکالۆریۆس و دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەرکردنی سروشتی لە رەگەزی نێر، بڕوانامەی ئامادەیی بە ناونیشانی چاودێر لە رەگەزی مێ، بڕوانامەی ئامادەیی بە ناونیشانی شۆفێر و پاسەوان لە رەگەزی نێر.
دامەزراندنەکە هەڵگرانی بڕوانامەکانی ناوەندی و سەرەتاییش دەگرێتەوە بۆ پیشەی کارگوزار لە رەگەزی مێ.
دامەزراندنی ئەو کەسانە بۆ داینگەیەکی حکومییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە.
مەرجەکانیش بە شێوەیەکە، پێویستە پێشکەشکاری فۆرم، تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 35 ساڵیدا بێت و دانیشتووی ناو شاری هەڵەبجە بێت.
ئەوەش هاتووە، پڕکردنەوەی فۆڕم تەنیا لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمڕۆ سێشەممە 18.7.2023 تاوەکو 20.7.2023.
لەم لینكەوە دەتوانیت فۆڕمەكە پڕبكەیتەوە