تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە

ورد و درشتی شەڕی ئۆکتۆبەری 1973ـی نێوان ئیسرائیل و میسر

ژووری هەواڵ

لە شەڕی ئۆکتۆبەری 1973 میسر خراپی بەسەر ئیسرائیلدا هێنا و ئەوەشی وەک گێڕانەوەی کەرامەت و تۆڵەی شکستەکەی شەڕی 1967 ئەنجامدا.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، ئەو شەڕە 19 رۆژەیەی لە ئۆکتۆبەری 1973 لە نێوان ئیسرائیل و میسر و سوریا هەڵگیرسا، لە تۆڵەی شەڕی 1967 بوو لەو شەڕەدا، میسر زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ئیسرائیل گەیاند و ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئەو وڵاتەی لەناو دەبرد.

ئاماژەی بەوەش دەکات، میسر بە سێ هێز و لە سێ شوێنی جیاوازە هێرشی کرد و دەیان تانک و چەکی ئیسرائیلی لەناوبرد.

هەر لەو کاتەدا عێراق بە خۆڕایی و بە دیاری چەندین موشەکی لە جۆری لونا پێشکەشی میسر کرد و بەوەش میسر زۆر بەهێزتر بوو، هەر ئەوەش نا، بەڵکو سەرەتای هێرشەکە بە فڕۆکە و فڕۆکەوانە عێراقییەکان ئەنجامدرا.

سەبارەت بە بەهێزی ئەو دوو وڵاتە لە ئێستادا، عەقید سەلام دەڵێت، ئیسرائیل زۆر بەهێزە و ئێستا وەک جاران نەماوە ئەگەر شەڕ بکەنەوە ئەوە هیچ وڵاتێکی عەرەبی ئامادە نییە یارمەتی میسر بدات چونکە هەموویان چوونەتە ژێر چەتری ئەمریکا.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەم بەرنامەی ئەمجارە:

– شەڕەکە لە تۆڵەی شەڕی 1967 بوو
– پلانەکەی ئەنوەر سادات بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئیسرائیل
– بە مەزەقەی ئاو شکستیان بە مۆساد هێنا
– میسر چۆن لە نۆکەندی سوێس پەڕییەوە؟
– ئیسرائیل زۆربەی پردەکانی تەقاندەوە
– سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی میسر ئاڵۆزی تێکەوت
– سوریا 1200 تانکی بۆ هێرش ئامادە کردبوو
– ئەمریکا فریای ئیسرائیل کەوت
– سوریا بەرگەی ئیسرائیلی نەگرت
– یەکێتی سۆڤیەت تەنیا سەیری شەڕەکەی دەکرد
– هەڵەکانی ئیسرائیل و میس ر
– عیراق موشەکی لونای دا بە میسر
– سوێس دابخرێت چی روودەدات؟
– رۆڵی فڕۆکەوانە عێراقیەکان
– توانای سەربازی میسر و ئیسرائیل
– ئێستا وڵاتانی عەرەبی لەژێر چەتری ئەمریکان
– بلیمەتی فڕۆکەوانە میسرییەکە