چی بكەین بۆ ئەوەی گوڵەكانمان لەناو نەچن؟

964+
ئەحمەد مستەفا

كاتێك خۆڵبارین روودەدات و لەگەڵیشا باران دەبارێت، خۆڵ دەچێتە سەر گەڵا وگوڵ و لەپی گەڵاكان، ئەمەش مەترسی لەسەر گوڵەكە دروستدەكات.

پسپۆرێکی زانستە ژینگەییەکان دەڵێت، ئەو دەنکۆڵە خۆڵانە لەگەڵ چەندان گاز تێکەڵ دەبن و دەبنە مادەی کیمیایی لە بەرگەهەوا تێکەڵدەبن و کاتی دابارین رێگردەبن لە هەناسەدان و کرداری رۆشنەپێکهاتنی رووەکەکان.

دکتۆر ساڵح نەجیب، پسپۆری زانستە ژینگەییەکان بۆ 964ی روونکردەوە، “ گازەکانی رووی بەرگە هەوا کە پێشتر 21 جۆر بوون، ئێستا هەزاران گازی تێپەراندووە بەهۆی زۆربوونی چالاکی مرۆڤ”.

بەوتەی ساڵح نەجیب بێت، “ئەو دەنکۆڵە خۆڵانە کاتێک لە ئاسماندا تێکەڵ بەو گازانە دەبن، دەبنە مادەی کیمایی.

“پەسەندترین رێکار ئەوەیە، ئەوکاتانەی خۆڵ دەبارێ یان هەفتەی جارێک، رووەک و گوڵ و درەختەکانی ماڵەوە و باخەکانیان بشۆن، تا بە تەندروستی بمێننەوە.
بە هەرێمی كوردستاندا دەیان جۆر گوڵ هەن كە لە ماڵەوە بەخێودەكرێن و خواستێكی زۆریان لەسەرە، بەشێك لە هاوڵاتیان لە ناو ژوری نوستن وهۆڵ و هەیوان و حەوشە و سەردیوار و پەنجەرەكانیان گوڵی سروشتی پەروەردە دەكەن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد