هەشت ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە
لە رووداوی هاتوچۆکەی کەسنەزاندا کارمەندێکی هاتوچۆ بریندارە
کاردۆست حسێن – هەولێر
لە رووداوی هاتوچۆکەی شەقامی کەسنەزانی هەولێردا کارمەندێکی هاتوچۆ بریندارە و 8 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوکەیە و دەڵێت، بارهەڵگرێک کە گەچی بار کردووە بەهۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە هەشت ئۆتۆمبێلی دیکە و کابینەیەکی هاتوچۆدا کە لەسەر شەقامەکە بووە و هەر بەو هۆیەشەوە کارمەندێکی هاتوچۆ بریندار بووە و ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەر ەردەگرێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.8.2026 لە دووسایدی کەسنەزان لە هەولێر بارهەڵگرێک خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی زۆر، رووداوەکە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی لێکەوتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر