دیاردەیەکی کەشناسی سەیر بەڕێوەیە
964+
ژووری هەواڵ
گومه‌زی‌گه‌رمی روو له‌عێراق و هه‌رێمی‌كوردستان ده‌كات
مه‌ترسی‌له‌سه‌ر ژیانی‌خه‌ڵك و كشتوكاڵیش دروست ده‌كات
ناوه‌نده‌كه‌شناسییه‌كان ده‌ڵێن
چه‌ند رۆژی‌داهاتوو دیارده‌ی‌گومه‌زی‌گه‌رمی له‌وڵاتانی‌سعودیه‌و لوبنان سوریا و میسر‌و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین رووده‌دات‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ده‌گاته‌سه‌ر عێراق و كوه‌یتیش
پله‌كانی‌گه‌رما له‌هه‌ندێ‌ناوچه‌ده‌گه‌یه‌نێته‌سه‌روو 50 پله‌ی‌سه‌دی
ده‌زانن گومه‌زی‌گه‌رمی چییه؟
چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا کە بە ستراتۆسفێر ناسراون پلەکانی گەرمایان زۆر نزمە، لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە لە چینەکانی خوارەوەی بەرگەهەوا کە بە ترۆپۆسفێر ناسراون، کە پلەکانی گەرمایان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌مه‌ش به‌رگێكی‌وه‌ك گومه‌ز یان قەڵغان ئاسا دروست ده‌بێت.
جیاوازی گەرمی نێوان ئەو دوو چینە دەبێتە هۆی دروستبوونی ناوچەیەکی بەرزی پەستانی بەرگەهەوا، بۆیە هەوای گەرم لە خوارەوە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە، هه‌وا گه‌رمه‌كه‌توانای‌نییه‌ده‌ربچێت، په‌نگ ده‌خوات‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌خواره‌وه‌و پله‌ی‌گه‌رما ئه‌وه‌نده‌ی‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئەم گومه‌زه‌گەرمییە رەنگە بۆ چەند رۆژێک یان هه‌فته‌و زیاتر بەردەوام بێت و بۆ کەسانی بەساڵاچوو کوشندە بێت و کاریگەری لەسەر بەرهەم و خۆراک هەبێت یان ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و له‌پووش و پاوان.
له‌عێراق پله‌ی‌گه‌رمای‌به‌غداو ناوچه‌كانی‌خواروو زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه، هه‌رێمی‌كوردستانی‌خۆشمان به‌تایبه‌تی‌له‌كه‌ركوك و گه‌رمیان پله‌ی50 و سه‌روو 50ی‌تیا تۆمار ده‌كرێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌و كاتانه‌مرۆڤ خۆی‌نه‌داته‌به‌ر تیشكی‌خۆر و تا ده‌توانێت به‌رۆژدا كه‌متر بچێته‌ده‌ره‌وه، ده‌بێت زوو زووش ئاو بخواته‌وه‌تا ئاستی‌شێی‌له‌ش بپارێزێت.