کارەبای سلێمانی لەکاتی رێکخستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا - فۆتۆ؛ ئەرشیفی 964+
کارەبای سلێمانی بۆ دوکاندارەکانی ناو بازاڕ: خۆمان دێین
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تیمەکانى پێوەرى زیرەکى کارەبا خۆیان دەچنە ناو بازاڕی سلێمانی و بەشێوەى ئۆنلاین هاوبەشی کارەبا بۆ دوکاندارەکان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16.7.2023، کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ دوکاندارەکانی ناو بازاڕی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت خۆیان دەچن لەبەردەم دوکانەکانیان هاوبەشیان بۆ دەکەنەوە بۆئەوەى کێشەى پریپەید و بڕانى کارەبایان نەبێت.
ئاگادارییەکە بۆ ئەو دوکاندارانەیە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشی کارەبایان نەکردووە.
هەموویان دەبێت لەدواى وەرگرتنى پسولەى هاوبەشى، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانى هۆبەى کاروبارى وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/رۆژهەڵات لە گەڕەکى قالاوا، ئەوە قسەی سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانییە بۆ 964.