لەنێوان گەرمیان و دیالە

باوە مەحمود بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە

ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی راگەیەندراوی فەڕمی، راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، بازگەی باوە مەحمود بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە.

زیاتر لە پێنج هەزار شوفێر و کاسبکار لەو رێگەیە سوودمەند دەبن.

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بازگەی باوە مەحمود بەڕووی شۆفێری بارهەڵگردا داخرا و بوو بەهۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی بازرگانی، پەروێزخان دەڵێ،
لە ئێستادا و لە پاش چەندین هەوڵ دواجار توانرا بە لێکتێگەشتن و هەماهەنگی بازگەکە بکرێتەوە.

بازگەی باوە مەحموود لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای دیالەیە.

بڕیاری کردنەوەی بازگەی باوە محمود لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 5.4.2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بازگەکە بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە.