هەواڵی زیاتر هەیە

تەرمی منداڵێک بە شێوێندراوی دۆزرایەوە

+964

-لە شاخی هه‌نجیره‌ی نزیك گه‌ڕه‌كی تیتۆكه‌ له‌ شاری رانیە تەرمی منداڵێك بە شێوێنراوی دۆزرایەوە.

-بەگوێرەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام کەمێک پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

-هاوڵاتیانی دوزخورماتوو چیتر پێویست ناکات بۆ پشکنینی خوێن و گرێبەستی هاوسەرگیری بچن بۆ شاری تکریت.

-وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند به‌شەخۆراکی 13 هەزار و 741 خێزانیان دەبڕێت، کە دەکاتە 57 هەزار و 531 کەس، بەهۆی ئەوەی داهاتی مانگانەی سەرۆکی ئەو خێزانانە لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.

-باخەکانی شارۆچکەی گۆپاڵە لە سنووری قەزای بازیان بێ رووناکین و گڵۆپ و رووناککەرەوەکان شکێندراون و چاک نەکراونەوە.