لە ئیدارەی راپەڕین

کار لەسەر بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی هاوچەرخی بەرهەمی ئاژەڵداران دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

کشتوکاڵی ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ تیمێکی هونەری رێکخراوی فاو چەند ئاژەڵدارێکیان بەسەر کردەوە، بەمەبەستی پێزانین بە شێوازی بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و گۆڕینی بۆ شێوازێکی هاوچەرخ بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاریان کردووە بۆئەوەی پلانەکەیان لەچەند ناوچەیەک دەستپێبکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ‎ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئەو تیمە هونەریە گفتوگۆیان لەسەر ئەو پلان و بەرنامەیە کردووە بۆ چۆنیەتی  بەرهەم هێنانی شیر و بەرهەمەکانی بەخێوکەرانی ئاژەڵ و گوندنشینان، تاکو بزانن ئاژەڵداری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەچ ئاستێکدایە.

هەردوولا وەك ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو بەرنامەیەی کە بڕیارە لەچەند ناوچەیەك جێبەجێ بکرێت و سودی بۆ ئاژەڵداران هەبێت.

پلان و بەرنامەکەیان وەکو باسی کردووە، بریتییە گۆڕینی شێوازی کۆنی بەرهەمهێنان و دروستکردن، بۆ شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ بە کوالێتی بەرز و تەندروست.

کشتوکاڵ دەڵێت، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی مەیدانیان بۆ چەند شوێنێک ئەنجامدا و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا کردوون.

له‌ راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی ج...

له‌ راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنم