چاوەڕێى ئێرانە

ترەمپ هێرشکردنە سەر ئێرانی دواخست؛ “لەسەر داوای پاکستان ئاگربەستمان درێژکردەوە”

964+
وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی نوێدا رایگەیاند، لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای پاکستان، بڕیاریداوە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رابگرێت و ئاگربەست درێژ بکاتەوە.
کەمێک لەمەوبەر، ترەمپ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تروس پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر داوای مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپا و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئەمریکا رەزامەندی داوە هێرشەکان رابگرێت تا ئەو کاتەی لایەنە ئێرانییەکان دەگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو.

وەک ئەوەى ترەمپ باسى دەکات، حکومەتی ئێران بە قووڵی تووشی لێکترازان بووە، بۆیە دەرفەتیان پێدەدات تا دەگەنە پێشنیارێکى یەکگرتوو بۆ رێککەوتن.

ترەمپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە کە بەردەوام بن لە “گەمارۆدان” و لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا بمێننەوە.

روونیشکراوەتەوە، ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پێشنیازەکان پێشکەش دەکرێن و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەکەون.

پەیامەکەى ترەمپ لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر پێش ئەوەى ترەمپ ئاگربەست درێژ بکاتەوە، ئێران بڕیاریدا کە بەشدارى گەڕى دووەمى کۆبوونەوەکانى ئیسلام ئاباد ناکات.

بەشدارى ناکات؛ تاران بایکۆتی دانوستانەکانی پاکستانی ک...

بەشدارى ناکات؛ تاران بایکۆتی دانوستانەکانی پاکستانی کرد