بنکەکان کراونەتەوە

هەولێر؛ لە دایکبووانی 2008 دەتوانن بایۆمەتری دەربکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هەولێر کۆمیسیۆن پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ گەنجانی لەدایکبووی ساڵی 2008 دەستپێکردووە لە ئەمڕۆ و رۆژانی دواتر، لە دایکبووانی ئەو بەروارە دەتوانن سەردانی بنەکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن.

ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، بنکەکانی تۆمارکردن لە سنوری پارێزگای هەولێر کراوەنەتەوە بۆ ئەو گەنجانەی کە لە ساڵی 2008 لەدایکبوون و گەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی دەنگدان.

بنکەکانی تۆماری دەنگدەران، رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر 08:30ی بەیانی تا 03:00ی پاشنیوەڕۆ کراوە دەبن.

پێویستە هاونیشتمانییان لە کاتی سەردانیکردندا، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، و فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆیان ببەن، ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی ساڵانەی تۆماری دەنگدەراندایە بۆ ئەوەی گەنجانی تازە مافداربوو بتوانن کارتەکانیان وەربگرن و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا مافی دەنگدانیان هەبێت.

زیاتر لە هەزار سەنتەر بۆ خۆتۆماركردن و بایۆمەتری ئاماد...

زیاتر لە هەزار سەنتەر بۆ خۆتۆماركردن و بایۆمەتری ئامادەن